zagros news agency

کێسی ئەفلێک فیلمێکی نوێ لە فێستیڤاڵی ڤین نمایش دەکات

فیلمی “Company” لە دەرهێنان و بەشداری ئەکتەر کێسی ئەفلێک، لە کێبڕکێی فەرمی فێستیڤاڵی فیلمی ڤینس نمایشکرا.

 

فیلمەکە ئەزموونێکی درامایی و گوماناوی پێشکەش دەکات کە سێ چیڕۆکی بەستراوە بە یەکترەوە لەخۆدەگرێت و بەسەر چەندین دەیەی جیاوازدا دابەش دەبن.

 

چیڕۆکەکان لە 1970 و 1953 و سەرەتای سەدەی 20 لە ناوچە شاخاوییەکان ڕوودەدەن. پاشان فیلمەکە ڕووداوی بەسەرهاتی شێوازی زۆمبییەکان ئاشکرا دەکات.

 

ڕەخنەگران ستایشی لایەنی وێنەگرتن و توانای دەرهێنەریان کرد، بەڵام هەندێک ڕەخنەیان لە خاوی ریتمی دراماکە گرت.

 

لەم فیلمەدا ئەتیکۆس ئەفلێک کوڕی کێسی ئەفلێک یەکەم ئەزموونی ئەکتەری خۆی ئەنجامدەدات. ماوەی نمایشکردنی فیلمی “Company” بریتییە لە 92 خولەک و لەگەڵ ئەکتەران نیک نۆڵتی و بن مەندڵسن و سکۆت مەکنیری ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART