ئیدانەی ئەو هێرشانه دەکەین کە کرانه سەر بۆرییەکانی نەوت لە شانشینی عەرەبیی سعوودیەی برا و هاوپشتیی تەواوی خۆمان لەگەڵ شانشینی سعوودیە و پەرۆشیمان بۆ ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دووپات دەکەینەوە. هەروەها پشتیوانی لەو ڕێکارانه دەکەین کە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەو دەستدرێژییانه و ئاشکراکردن و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی، دەیانگرێتەبەر.
جەختیش دەکەینەوە کە نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هیچ هەرەشە و دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ. ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان، دراوسێیەتیی باش و پەنابردنە بەر دیالۆگ و هاوکاری، گونجاوترین ڕێگەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پتهوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

