zagros news agency

خەڵاتەکانی 83یەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڤینس دابەشکران

چالاکییەکانی 83یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینس کۆتایی هات و خەڵاتەکان راگەیێندران. ڕێوڕەسمی کۆتایی لە هۆڵی سالا گراندرێ لە دوورگەی لیدۆ لە ڤینیسی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.

 

دەستەی داوەرانی فێستیڤاڵی ڤینیس، خەڵاتی شیری زێڕینیان دا بە لی چانگ دونگ بۆ فیلمی “Promised Love“. ئیلیا خرزانۆڤسکی خەڵاتی شێری زیوینی وەک باشترین دەرهێنەری وەرگرت بۆ بەرهەمی “DAU“.

 

فیلمی بەڵگەنامەیی “NAZA” لە دەرهێنانی یوفال ئەبراهام و ڕاچێل سزۆر، خەڵاتی تایبەتی للیژنەی دادوەریی پێبەخشرا.

 

فیلمەکە لەبارەی دۆسییە و ڕووداوەکانی غەزەیە و ئامادەبووان بۆ ماوەی 25 خولەک چەپڵەیان بۆ لێدا.

 

جون مالکۆڤیچ خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی بەدەستهێنا بۆ ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی “Wild Horse Nine“. هەروەها ستیفان بریزێ لەگەڵ کۆرالی ئامیدیۆ و ئۆلیڤییە جۆرس خەڵاتی باشترین سیناریۆیان بردەوە بۆ بەرهەمی “A Good Little Soldier“.

 

مالوو خەبیزی لە فیلمی “A Place to Heal” خەڵاتی باشترین ئەکتەری تازەپێگەیشتووی پێبەخشرا.

 

ئەم چالاکییە نێودەوڵەتییە لە 2ی ئەیلوول لە ئیتالیا دەستیپێکرد و توانی ئالنگارییە سیاسییەکان و دۆسییە مرۆییەکان بێنێتە ناو هۆڵەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

“سەلمە” چیرۆکی ئەنفال لە رووسیا دەگێڕێتەوە

ART

ئەلیک باڵدوین لەنێوان قەیرانی دەروونی و جەنگی دادگادا

ART

دینا دەرزی “پەلکە زیڕینە” دەکاتە جەژنانە

ART