zagros news agency

وەزیری سامانە سروشتییەکان و کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا پرسی نەوت، بودجە و کارەبایان تاوتوێ کرد

 

کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە هۆڵی فێر، کۆنسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد و لە دیدارێکدا چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کەرتی وزە و بودجەیان تاوتوێ کرد.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە دیدارەکەدا کە ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، وەزیری سامانە سروشتییەکان تیشکی خستووەتە سەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیی عێراق. هەروەها باسی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت و دوایین پێشهاتەکانی “پڕۆژەی ڕووناکی” کردووە، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هاونیشتمانییان.
لای خۆشییەوە، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ بەردەوامیی هەماهەنگی لە پێناو پێشخستنی هەرسێ کەرتی نەوت، گاز و کارەبای هەرێمی کوردستان، هەروەها ئومێدی خواستووە کە وەزارەت لە هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت سەرکەوتوو بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ناسەقامگیرییەکانی موزەمبیق زیاتر لە ١٥٠٠ بەندکراو ڕایانکرد

سەڵاح

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، پڕۆژەی خزمەتگوزاریی باغڵوومناره کارەکانی فراوان و چڕتڕ دەکرێنەوە

سەڵاح

ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان: جەهەپە هەوڵی دژە دیموکراسی دەدات

یاسین