zagros news agency

هۆشداریی قەتەر لەبارەی لێکەوتە “کارەساتبار”ەکانی داخرانی بابولمەندەب

 

قەتەر نیگەرانیی خۆی بەرانبەر لێکەوتە مەترسیدارەکانی داخرانی ڕێڕەوی ئاویی ژیانیی بابولمەندەب دەربڕی.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، ئیبراهیم هاشمی، لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: «جیهان بە پێی پێویست بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە زیانی بەرکەوتووە، بۆیە نابێت بابولمەندەب بۆ ئەم هاوکێشەیە زیاد بکرێت.»

ناوبراو گوتی داخرانی دەروازەی باشووری دەریای سوور بۆ هەموو جیهان «کارەساتبار» دەبێت و «هەر ئێستا شایەتی لێکەوتەکانین… لەبەر ئەوە، قەتەر جەخت لەسەر دیپلۆماسی و گفتوگۆ دەکاتەوە.»

حوسییەکان بەسەر کەناراوەکانی ڕۆژهەڵات و گەرووی بابولمەندەبدا زاڵ بوون و نیگەرانی ئەوە هەیە ڕێگەی گەیشتن بە کەناڵی سوێس دابخەن. حوسییەکان دوای کۆنترۆڵکردنی ئەم گەرووە لە چەند ڕاگەیەندراوێکدا جەختیان کردەوە بابولمەندەب لەبەردەم هەموو کەشتییەکاندا، جگە لە کەشتییەکانی سعوودیە، کراوەیە..

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێك  بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

مەسرور بارزانی : گۆڕانکاری نەک تەنیا پێویستە، بەڵکو زەرورەتێکی حەتمیشە

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات

سەڵاح