ئەمڕۆ چوارشهمه 2026.9.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر، لە قاوەخانەى کلتووری مهچکۆ، پێشوازی له هۆڵی ڤێر، کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا، پارێزگارى هەولێر وێڕای پیرۆزبایی دەستەبەکاربوونى، پشتیوانی لە ئەرکە نوێیەکەی بۆ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر دووپاتکردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی کۆنسڵخانە و باڵیۆزخانەى بەریتانیاى کرد لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها هیواى خواست کە بەڕێزیان هۆکارێک بێت بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە مێژووییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیا.
لەلایەن خۆیەوە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

