zagros news agency

لەسەر کردنەوەی لایڤێک کۆڵ پاڵمەر سزا دەدرێت

دوای ئەوەی کۆمپانیای EA بڕیاریدا وەکو دیارییەک یاری fc27 بداتە کۆڵ پاڵمەری ئەستێرەی یانەی چێڵسی تاکو بتوانێت بەشێوەیەکی تایبەت یارییەکە ئەنجام بدات بەشێوەی پێشەکی،بەڵام یاریزانەکە بەشێوەیەکی دیکە حاڵی بوو لە بابەتەکە و لایڤێک دەکاتەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویچ بۆ ماوەی کاتژمێر لایڤەکەی بەردەوام دەبێت.

دوا بەدوای ئەوە کۆمپانیای EA بەم کارەی پاڵمەر دەزانن ڕاستەوخۆ ئەکاونتەکەی سڕ دەکەن بۆ ماوەیەکی کاتی وەکو سزادانێکی بەهۆی ئەو کارەیەوە،چونکە تاکو ئێستا یارییەکە بۆ هەموو کەسێک بەردەست نییە تەنها ئەو کەسانەی بەشێوەی تایبەت لەلایەن کۆمپانیاوە بە دیاری یان بە پارەیەکی زۆر یارییەکەیان دراوەتێ دەتوانن بەکاری بهێنن.

دوای ئەو ڕووداوەش پاڵمەر لە ڕاگەیاندنێکدا ئاشکرای کرد ئەم کارەی بە ئەنقەست نەکردوە و داوای لێبووردنی لە کۆمپانیای EA کرد،چونکە وایزانیوە مافی ئەوەی هەبووە لایڤ بکاتەوە بۆ یارییەکە و هابەشی پێبکات لەگەڵ هەوادار بینەرەکانی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کاسیمێرۆ نهێنیەک ئاشکرا دەکات

یاسین

ڕیاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاو دەدات

یاسین

کاتی گەڕانەوەی بێلینگهام دیاریکرا

یاسین