zagros news agency

روبرت دی نیرۆ: بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت دەبێت بەردەوام تێبکۆشیت

ئەکتەری جیهانی، روبرت دی نیرۆ نەیتوانی فرمێسکەکانی ڕابگرێت، کاتێک لە پۆدکاستی “Good Hang” لەلایەن ئیمی پۆلەر میوانداری کرا.

 

پۆلەر دەستخۆشی لە ئازایەتی و ڕاشکاوی دی نیرۆ کرد لە دەربڕینی هەڵوێستەکانی، ئەمەش کاریگەری قووڵی لەسەر ئەکتەرەکە دروستکرد.

 

دی نیرۆ لەبارەی ڕوانگەی خۆی بۆ ژیان گوتی، دەبێت بەردەوام تێکۆشان بکەیت تاوەکو بە ئامانجەکانت بگەیت. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، باسی لە بیرەوەرییەکانی منداڵی لە نیویۆرک کرد، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کرێی یەکەم خانووی تەنیا 75 دۆلار بووە. هەروەها باسی لە فێربوونی ئامێری ساکسفۆن کرد بۆ ڕۆڵی لە فیلمی “New York, New York”.

 

دی نیرۆ جەختی کردەوە، کاری کۆمیدیا پێویستی بە جددیەت و پابەندبوونی تەواو هەیە. ئەم ئەکتەرە بەردەوام کار دەکات و گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆڵی جاک بیرنز لە فیلمی نوێی “Focker-In-Law”، لە پاڵ ئەکتەران بن ستیلەر و ئاریانا گراندێ.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

نەینەوا … گۆڕێکی بەکۆمەڵ له‌ ته‌له‌عفه‌ر دۆزرایه‌وه‌

سەڵاح