دوای ئەوەی یانەی نەسری سعودی لە یارییەکەیان بەرامبەر عەینی ئیماراتی لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا تووشی شکستێکی گەورەهات کریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە.
سعود سەرامی وتەبێژی پێشووی یانەی نەسر لە لێدوانیکیدا رەخنەی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرت و دوپاتیکردەوە کە ئەو یاریزانە هیچ رۆڵێکی نەماوە لە یانەی نەسر بەهۆی دابەزینی ئاستیەوە ئاماژەی بەوەشدا بە هیچ شێوەیەک ئەوە بەدوور مەزانن کەلە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا کریسیانۆ یانەی نەسر جێبهێڵێت.
هاوشێوەی ئەوەی کە بەسەر کەریم بنزیمەدا هات لە مانگی یەکی ئەمساڵدا دەشڵێت رۆناڵدۆ کاغەزێکی بەسەرجووە لە نەسر و ناتوانێت شتێکی زیادە بۆ یانەکەی بکات پێویستە لە مانگی یەکدا ئەو یانەیە جێبهێڵێت دواتر بەرپرسانی نەسر جاکسازی لە یانەکەیاندا بکەن

