zagros news agency

کۆچبەرانی ئەفغانستانی بەهۆی تەنگژەی ئابوورییەوە ناچار بە بەجێهێشتنی ئێران دەبن

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی تێروئەسەلدا باسی لە ڕەوشی کۆچبەرانی ئەفغانستانی کردووە بەهۆی تەنگژەی ئابووریی سەرچاوەگرتوو لە جەنگ لە ئێران، هیچ چارەیەکیان جگە لە گەڕانەوە بۆ ئەفغانستان نییە؛ ئەو وڵاتەی بەهۆی دەسەڵاتی حکوومەتی تاڵیبانەوە ڕووبەڕووی سنووردارکردنی توند بووەتەوە.

بەتایبەت ژنان و کچان بەدەست گوشار و سیاسەتە هەڵاواردنکارییەکانی تاڵیبانەوە دەناڵێنن و بێبەشبوونێکی زۆر دەچێژن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەم ڕاپۆرتەی لە ڕێگەی پەیامنێرەکەیەوە ئامادە و بڵاو کردووەتەوە لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ کۆچبەراندا دانیشتووە، ئەوانەی بەهۆی هۆکاری ئابووری و بێکارییەوە ناچار بوون ئێران بەجێ بهێڵن.

بەپێی نووسراوی ڕۆیتەرز، نرخی کەلوپەلی بەکاربەری لە ئێران بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٩٠ لەسەد و نرخی خۆراک نزیکەی ١٣٠ لەسەد زیادی کردووە؛ زیادبوونێک بەپێی ڕاپۆرتەکە لە توندترکردنەوەی گەمارۆکان و گەمارۆی دەریاییی ئەمریکاوە سەرچاوەی گرتووە.

لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ دەری دەخەن، تێکڕای داهاتی ئەو هاووڵاتییە ئەفغانستانییانەی بەم دواییە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە، بە بەراورد بە پێش تەنگژەکە نزیکەی یەک لەسەر سێ کەمی کردووە و تەنها ٢٩ لەسەدیان پاشەکەوتیان هەیە.

بەپێی داتاکانی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتیی ئەفغانستانی ئێرانیان بەجێ هێشتووە. زۆربەی ئەوان پێش شەپۆلی ئەم دواییەی گەڕانەوە لە کاتی جەنگدا، دیپۆرت کرابوونەوە یان بۆ چوونەدەرەوە خرابوونە ژێر گوشارەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات

یاسین

سبەی دهۆک دەچێتە کەربەلا

یاسین

حکومەتی تورکیا دۆخی ئاشتی تاوتوێ دەکات

یاسین