zagros news agency

کاسرین زیتا جۆنز بەرگری لە منداڵی خێزانە ناودارەکان دەکات

ئەستێرەی سینەمایی کاسرین زیتا جۆنز هاتە ناو بابەتی باسی “Nepo Babies”، لە ئاماژەیەک بۆ منداڵانی خێزانە ناوداران کە هەلی گەورەتر بەدەستدەهێنن لە بواری هونەر و فۆتۆمۆدێل بەهۆی ناوی خێزانەکانیان.

 

کاسرین زیتا جۆنز جەختی کردەوە، منداڵی ناوداران نابێت بەرپرسیارێتی ئەو ناوبانگەی لەدایکبوونیان تێدا هەڵبگرن، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەو منداڵانە داوایان نەکردووە لە ناو خێزانی بەناوبانگ لەدایک ببن.

 

کاسرین لەگەڵ هاوسەرەکەی مایکل دۆگلاس دوو منداڵیان هەیە بە ناوەکانی دیلان و کاریس و ڕایگەیاند، “داوایان نەکردووە لە جیهانی ناوبانگدا لەدایک ببن”.

 

ئەکتەرەکە دەزانێت منداڵەکانی هەلی جیاوازیان دەستکەوتووە، بەڵام لەو بڕوایەدایە، ئەمە بڕیاری ئەوان نەبووە بەڵکو واقیعێک بووە تێیدا ژیاون.

 

دیلان ڕێگەی نواندنی هەڵبژاردووە و کاریس گرنگی بە فۆتۆمۆدێل دەدات. خێزانەکە مێژوویەکی درێژیان لە هۆڵیوود هەیە، چونکە باوکی مایکل دۆگلاس ئەکتەری کۆچکردوو کرک دۆگلاس بووە و ئەو دوو هاوژینەش ناوبانگییەکەی زۆریان لە سینەمای هۆڵیوود هەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

شوان زراری : سەرۆك بارزانی چەتر و مەرجەعی نەتەوەییە بۆ هەرچوار پارچەی كوردستان

گوران

‎تاران: ئێران هێشتا وەڵامی پێشنیاری ڕێککەوتنی ‎کۆتایی بە ئەمریکا نەداوەتەوە

گوران

بیتکۆین زیاتر لە دوو هه‌زار دۆلاری دیکەی لەدەست دەدات

سەڵاح