ئەمڕۆ یەکشەممە 9/20 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز ماهیر ئەلکەرکی، کونسوڵی گشتیی فەڵەستین کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی فەڵەستینی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
کونسوڵی گشتیی فەڵەستین، سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی کرد. هەروەها سوپاسی حکومەتی کرد بۆ بەخشینی سکۆڵەرشیپ بە قوتابییانی فەلەستینی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. پێزانینی خۆشی بۆ هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ خەڵکی فەلەستین دەربڕی.

