zagros news agency

مايلى سايرس ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

دوای زیاتر لە دوو دەیە لە نوێگەری و هەنگاوی بوێرانە لە جیهانی هونەردا، ئەستێرەی ئەمریکی مایلی سایدس بە دەیەم ئەلبوومی خۆی بە ناوی “Bass Persuades” دەگەڕێتەوە نێو گۆڕەپانی موزیک.

ئەم ئەلبوومە نوێیە کە تەنیا 18 مانگ دوای ئەلبوومی “Something Beautiful” لە 2025 بڵاودەبێتەوە، لە 10 تراکی جیاواز پێکهاتووە.

بەرهەمەکە تێکەڵەیەکە لە ڕیتمی پۆپ و ئەلیکترۆنی و ڕۆک و ئەزموونی دەروونی، کاریگەری موزیکی ساڵانی حەفتاکان و ڕۆکی هاوچەرخی پێوە دیارە، شوێنپێی هونەری خۆی بەهێزتر دەکات.

گۆڤاری ڕۆڵینگ ستۆن ڕاپۆرتێکی لەبارەی تایبەتمەندییەکانی ئەم ئەلبوومە بڵاوکردەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەزموونی ئەم کارە زۆر لەوە قووڵترە کە تەنیا لە گۆرانی سەرەکی “Bass Persuades” ببێنرێت.

هەڵبژاردنی ئەم گۆرانییە لە سەرەتادا بۆچوونی جیاوازی لەلای جەماوەر دروستکرد، چونکە بێئومێدییەکی تێدابوو لەبارەی ئەوەی نەوەی نوێ ئارەزووی سەماکردن ناکەن. بەڵام گوێگرتن لە تەواوی ئەلبوومەکە دەریخست کە کارەکە زۆر تیژتر و دەوڵەمەندترە لە گۆرانی یەکەم. مایلی بەردەوام حەز بە بەخشینی سوپرایز بە گوێگرانی دەکات و بەرهەمەکانی بە شێوازی جیاواز پێشکەش دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە میسان هەزاران ماسی بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو مردن 

سەڵاح

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەینێت

یاسین

ئێڤا گرین دەچێتە ناو جیهانی تاریکی “Wednesday”

ART