zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید دوای دێربی ڕووبەڕووی کارەسات دەبێتەوە

دوای شکستە تاڵەکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاری دێربیدا، شەپۆلێکی بەهێزی ڕەخنە بەرۆکی یاریزانانی یانەی شاهانەی گرتووە و ئاستی نادیاریان لە ناو یاریگادا بوەتە جێی سەرنجی میدیاکان.

بەرنامەی بەناوبانگی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی لە شیکارییەکی تایبەتدا تیشکی خستە سەر ئەوەی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بە بێ هیچ پلان و بیرۆکەیەکی روون و بە ورەیەکی داڕووخاوەوە هاتوونەتە ناو یاریگا، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە بەشێک لە یاریزانەکان بە هیچ شێوەیەک شایستەی پۆشینی درێسی یانەی شاهانە نین چونکە ئاستیان گەیشتووەتە ئاستی کارەسات و ئەم دابەزینەش تەنها پەیوەندی بەم یارییەوە نییە بەڵکو لە زۆربەی ڕووبەڕووبوونەوەکاندا بەدی دەکرێت.

لە لایەکی ترەوە و بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکان، ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید بوەتە کێڵگەی تووڕەیی و یاریزانەکان ناوبژیوانی یارییەکە بە هۆکاری سەرەکی شکستەکەیان دەزانن، بەو پێیەی بڕوایان وایە ڕەفتارەکانی هەردوو یاریزان ڕۆمێرۆ و لی کانگ ئین شایستەی سزای ڕاستەوخۆ و کارتی سوور بوون بەڵام ناوبژیوان چاوی لە ئاستیان نوقاندووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سلۆت هەمیشە دەڵێم بردنەوەی ئەم نازناوە قورسە

یاسین

ڤاسکێز وادەی ڕۆشتنی لە ڕیاڵ مەدرید راگەیاند

یاسین

یانەیەکی گەورەی ئینگلتەرا دێتە ڕکابەری کڕینی ئەلڤارێز

یاسین