zagros news agency

مێسی بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی نایاب ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر میامی لە درێژەی درەوشانەوەکانیدا و لە یاریی بەرامبەر سان دێگۆ گۆڵێکی شاکاری بە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆمارکرد

ئەم ئەفسانە زیندووە بەم گۆڵە نوێیە کۆی گۆڵەکانی لە کاروانی وەرزشیدا گەیاندە ٩٣٠ گۆڵ کە زۆرینەیان بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە بووە

هاوکات مێسی ژمارەی گۆڵەکانی بە لێدانی ڕاستەوخۆ گەیاندە ٧٥ گۆڵ و تەنها ٣ گۆڵ دوورە لە ئۆدڤانیر کاریۆکای بەرازیلی کە بە ٧٨ گۆڵ لە پلەی یەکەمی مێژوودا دێت

دابەشبوونی گۆڵەکانی مێسی بە لێدانی ڕاستەوخۆ بریتیین لە ٥٠ گۆڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە و ١٢ گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ١١ گۆڵ لەگەڵ ئینتەر میامی و ٢ گۆڵ بە درێسی پاریس سان جێرمانەوە

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاشفۆرد تەنها بە سەبر گرتن دەتوانێ ئایندەی خۆی یەکلایی بکاتەوە

یاسین

ئۆلمۆ چووە ناو پێکهاتەی بەرشلۆنە بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا

یاسین

مەحرەز : ئیتر وەک ئەوە نیم کە لەگەڵ مان سیتی بووم

یاسین