zagros news agency

لە کۆرنیشی زاخۆ پڕۆژەیەکی نوێی گەشتوگوزاری بە ١٣ ڕێستۆرانت و ٦٠ کۆشک کرایەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پڕۆژەی گەشتوگوزاری و بازرگانیی (توگا پۆرتۆ مارینا) لە کۆرنیشی زاخۆ بەڕەسمی پێشان درا و کرایەوە.
پڕۆژەکە بە مۆڵەتی ڕەسمیی دەستەی وەبەرهێنان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی زاخۆ جێبەجێ کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، “توگا پۆرتۆ مارینا” لە ١٣ ڕێستۆرانت و ٦٠ کۆشکی ڕووبەر جیاواز پێکهاتووە، کە ئامانج لە دروستکردنی، بوژاندنەوەی کەرتی گەشتوگوزار و ڕەخساندنی دەرفەتی کارە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ دوا وادەی ناوتۆمارکردنی قوتابییان لە قوتابخانە حکومییەکانە

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

دڵشاد

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی فەڕەنسی دەکات

سەڵاح