ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پڕۆژەی گەشتوگوزاری و بازرگانیی (توگا پۆرتۆ مارینا) لە کۆرنیشی زاخۆ بەڕەسمی پێشان درا و کرایەوە.
پڕۆژەکە بە مۆڵەتی ڕەسمیی دەستەی وەبەرهێنان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی زاخۆ جێبەجێ کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، “توگا پۆرتۆ مارینا” لە ١٣ ڕێستۆرانت و ٦٠ کۆشکی ڕووبەر جیاواز پێکهاتووە، کە ئامانج لە دروستکردنی، بوژاندنەوەی کەرتی گەشتوگوزار و ڕەخساندنی دەرفەتی کارە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

