قائیمقامی پێشووتری شه‌نگال ئاماژه به‌وه ده‌كات شاندێكی باڵای عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌پرسی دۆخی ئیداره‌دان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئه‌منیه‌تی شه‌نگاله‌وه.
مه‌حما خه‌لیل، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “بریاره‌عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات ئه‌مرۆ یان به‌یانی، بابه‌ته‌كان سه‌ردانه‌كه‌ی پرسی شه‌نگاله له‌رووی ئه‌منیه‌ت و ئیداره‌دان و ئاوه‌دانكردنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: دۆخی ئه‌منی شه‌نگال باش نییه حكوومه‌تی عێراق تێبینی له‌سه‌ر هه‌یه به‌تایبه‌ت كه ئێستا نازانێت چی له‌چیای شه‌نگال هه‌یه و چی ده‌گوزه‌رێت.

