zagros news agency

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژی سێشەممە 22ی ئەیلوولی 2026 ڕاگەیاند. بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هاوکات ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە هەندێک ناوچەدا هەیە.
سەبارەت بە بارودۆخی با و مەودای بینین، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت، ئاراستەکەشی بەرەو باشووری خۆرهەڵات دەبێت. بەهۆی تۆزە سووکەکەشەوە، مەودای بینین لە نێوان 6 بۆ 8 کیلۆمەتردا جێگیر دەبێت.
پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی پێشوو، بە 1 بۆ 3 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە ببینن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ شار و ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
    • هەولێر، هەڵەبجە، چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
    • دهۆک، زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی
    • سلێمانی، ئاکرێ، سۆران: 35 پلەی سیلیزی
    • گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی (بەرزترین پلە)
    • پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
    • حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی (نزمترین پلە)

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان

یاسین

کوریای باکوور سەربازی ناردووەتە جەنگی ئۆکرانیا

سەڵاح

دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی باڵیۆزەکان کۆدەبێتەوە

سەڵاح