ئهمرۆ سێشهممه، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی هونەر و ڕۆشنبیری هەولێر، و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران، پێشانگەی تایبەت بە کاری دەستی فۆلکلۆرناس، سەلاح سەباح کەلهووری لە گەلەری میدیا کردەوە.
پێشانگەکە لەلایەن کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی مەڵبەندی گشتی هەولێر، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هونەر و ڕۆشنبیری هەولێر رێکخرا، تێیدا کۆمەڵێک لە بەرهەمە دەستکردە هونەرییەکانی فۆلکلۆرناس سەلاح سەباح کەلهووری نمایشكران.
بەرهەمی پێشانگەکە بە شێوەیەکی هونەری و بە بەکارهێنانی ڕەنگ و شێوەی جۆراوجۆر دروستکراون و لە ڕێگەی ئەم کاری دەستییە هونەرییانەوە، بەشێک لە ڕەسەنایەتی، کولتوور و شێوازی ژیانی کۆمەڵگەی کوردی، بە تایبەتی ژیانی سروشتی گوند و کۆمەڵگەی کوردەواری، خرانەڕوو.
پێشانگەکە جەخت لەسەر گرنگی پاراستن و بەردەوامکردنی میراتی ماددی و مەعنەوی کوردی دەکاتەوە و کاری دەستی و هونەرە فۆلکلۆرییەکان وەک بەشێک لە ناسنامەی کەلتووری و هونەری کۆمەڵگە دەخاتە بەردەم بینەر.

