zagros news agency

پێشانگەی کاری دەستی فۆلکلۆرناس سەلاح کەلهووری كرایه‌وه‌

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی هونەر و ڕۆشنبیری هەولێر، و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران، پێشانگەی تایبەت بە کاری دەستی فۆلکلۆرناس، سەلاح سەباح کەلهووری لە گەلەری میدیا کردەوە.

 

پێشانگەکە لەلایەن کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی مەڵبەندی گشتی هەولێر، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هونەر و ڕۆشنبیری هەولێر رێکخرا، تێیدا کۆمەڵێک لە بەرهەمە دەستکردە هونەرییەکانی فۆلکلۆرناس سەلاح سەباح کەلهووری نمایشكران.

 

بەرهەمی پێشانگەکە بە شێوەیەکی هونەری و بە بەکارهێنانی ڕەنگ و شێوەی جۆراوجۆر دروستکراون و لە ڕێگەی ئەم کاری دەستییە هونەرییانەوە، بەشێک لە ڕەسەنایەتی، کولتوور و شێوازی ژیانی کۆمەڵگەی کوردی، بە تایبەتی ژیانی سروشتی گوند و کۆمەڵگەی کوردەواری، خرانەڕوو.

 

پێشانگەکە جەخت لەسەر گرنگی پاراستن و بەردەوامکردنی میراتی ماددی و مەعنەوی کوردی دەکاتەوە و کاری دەستی و هونەرە فۆلکلۆرییەکان وەک بەشێک لە ناسنامەی کەلتووری و هونەری کۆمەڵگە دەخاتە بەردەم بینەر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

روانگەی ئیکۆ عێراق: کورتهێنانی دارایی عێراق تا کۆتایی ئەیلول گەیشتووەتە 17.7 تریلیۆن دینار

یاسین

پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتیی كارتۆنی كوردی لە سلێمانی دەستیپێكرد

ART

نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا: تاقە ڕێگەی پاراستنی قەوارەی هەرێم تەبایی و یەکڕیزییە

سەڵاح