zagros news agency

قوربانییەکەی دێربیی مەدرید دیاری کرا

یاریی دێربیی مەدرید لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید ناڕەزایەتییەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و ناوبژیوانی یارییەکە ئۆرتییز ئاریاس کەوتووەتە بەر شاڵاوی ڕەخنەکان.

لە یارییەکەدا ناوبراو لە دوو حاڵەتی ڕووندا کارتی سووری بەڕووی یاریزانانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرز نەکردەوە و ئەمەش وەک هۆکاری سەرەکیی شکستی ڕیاڵ مەدرید سەیر دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا لیژنەی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا بڕیاری داوە ئۆرتیز ئاریاس بۆ ماوەی سێ هەفتە لە بەڕێوەبردنی یارییەکان دوور بخاتەوە.

فران سۆتۆی سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان دوای هەڵسەنگاندنی وردی ئاستی ناوبژیوانەکە گەیشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی کە هەڵەکانی زۆر کوشندە بوون و سزادانی پێویستە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید کەوتۆتە کێشەی گەورە و بەدوای چارەیەک دەگەڕێت

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانسیتی لەدوا خولەکەکان خۆی لە چنگی ئارسناڵ ڕزگارکرد

یاسین

توخێل لەبارەی ئاستی ئینگلتەرا قسە دەکات

ahamd.luqman