zagros news agency

مانچینی پلانێک بۆ گەڕاندنەوەی شکۆمەندی بۆ ئیتاڵیا

رۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا چەندین پلانی نهێنی داڕشتووە لەپێناو گەڕاندنەوەی شکۆمەندی بۆ ئازۆری دوای ئەوەی ئاستی هەڵبژاردەکە پاشەکشەی کردبوو و لە سێ مۆندیالی ڕابردوودا بەشداری نەکردبوو.

پێگەی فووت مێرکاتۆی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە یەکێک لە سەرەکیترین پلانەکانی مانچینی بریتییە لە بانگهێشتکردن و گواستنەوەی خێرای بەهرەمەندە نوێیەکان بۆ ڕێگری کردن لەوەی لە داهاتوودایاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتانی تر بکەن

چونکە ناوبراو باش لەوە تێگەیشتووە کە وەرزشی ئیتاڵیا لە ڕابردوودا هەڵەیەکی گەورەی کردووە بە پشتگوێخستنی گەنجان و پشتبەستنی تەواو بە یاریزانە بەتەمەنەکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆڤانتۆس و ئارسناڵ داهاتووی ڤیکتۆر یەکلایی دەکەنەوە

یاسین

راهێنەری چێلسی مێژوویەکی نوێ تۆمار دەکات

یاسین

مۆرینیۆ: هیچ ترسێکم لە گواستنەوەکانی بارسێلۆنا نییە

یاسین