zagros news agency

هۆکاری گیانلەدەستدانی هایدن پانێتیێر ڕاگەیێندرا

پزیشکی دادوەری لە پارێزگای گرینڤیل لە ویلایەتی ساوس کارۆلاینا، ئەنجامی توێکاریی تەرمی ئەکتەری ئەمریکی هایدن پانێتیێر تەمەن 36 ساڵی ئاشکرا کرد.

پزیشکی دادوەری ڕایگەیاند، کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرە لە مانگی ئابدا ڕووداوێکی نەخوازراو بووە بەهۆی کاریگەریی ژەهراوی چەند ماددەیەک.

ڕاپۆرتەکە ڕوونی کردەوە، ماددەی فینتانيل لەگەڵ چەند ماددەیەکی دیکە بوونەتە هۆی ڕووداوەکە و هیچ نیشانەیەکی برینداری جەستەیی بەدی نەکراوە.

تیمەکانی فریاکەوتن لە 16ی ئابدا گەیشتنە شوێنی نیشتەجێبوونی کاتیی ئەو ئەکتەرە لە شاری گرینڤیل و هەوڵی ڕزگارکردنیان دا، بەڵام گیانی لەدەست دا.

لە کاتی گەیشتنی تیمەکان، برایان هیکەرسۆن هاوڕێی پێشووی و برایەکەی لەوێ بوون. پۆلیس ڕایگەیاند، هیچ گومانێکی تاوانکاری لەسەر رووداوەکە نییە.

پەیوەندیی نێوان پانێتیێر و هیکەرسۆن لە 2018ەوە دەستی پێ کردبوو، بەردەوام ڕووبەڕووی کێشە و داوای یاسایی ببوونەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق: تۆڕێکی بەرگریی گشتگیرمان بە درێژایی تەواوی سنوور تەواو کردووە

سەڵاح

هەڕەشەیەکی نوێی ئەمریکا بۆ سەر عێراق له‌باره‌ى یاسای حەشدی شەعبییه‌وه‌

سەڵاح

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART