لە نوێترین هەنگاوی دیپلۆماسیی نێوان تاران و واشنتن، بەرپرسێکی باڵای ئێرانی ڕایگەیاندووە کە ئێران ئامادەیە گەرووی هورمز لە ماوەی حەوت ڕۆژدا بکاتەوە، بەڵام بە مەرجێک: ئەمریکا فشارە سەربازییەکان کەم بکاتەوە وبەربەستی سەر بەندەرەکانی ئێران هەڵبگرێت
بەپێی ئەو زانیارییە، پێشنیازەکەی ئێران لە ڕێگەی ناوبژیوانە ناوچەییەکانەوە گەیشتووەتە بە واشنتن و ئامانجی سەرەکیی ئەوەیە ڕێگایەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بدرۆزرێتەوە.
نیویۆرک؛ دەرفەتێکی نوێ بۆ گفتوگۆ
لە کاتێکدا سەرانی هەردوو لایەن لە نیویۆرکن بۆ کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرپرسێکی ئێرانی وتوویەتی شاندی ئێران دەسەڵاتی تەواوی هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و باسکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی ئەمریکا.
لە هەمان کاتدا، وڵاتانی عەرەبی هەوڵ دەدەن ڕۆڵی ناوبژیوانیببینن و ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی باڵا لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە نیویۆرک ئاسان بکەن. Axios دەڵێت هیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمی هێشتا ڕێکنەخراوە، بەڵام ئەم هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامە.
ترەمپ: ئەگەر دەرفەت هەبێت، کۆدەبینەوە
لە بەرامبەردا، دونالد ترەمپیش بە ڕاوێژکارەکانی گوتووە کە ئەگەر دەرفەتێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی ئێرانی هەبێت، حەزی لێیە ئەو دیدارە ڕووبدات. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەردوو لایەن هێشتالەسەر مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان کێشەیان هەیە.

