zagros news agency

ئوردن فیلمی “Sink” بۆ کێبڕکێی ئۆسکار هەڵدەبژێرێ

لێژنەی سەربەخۆی هەڵبژاردن لە ئوردن فیلمی “Sink” لە نووسین و دەرهێنانی زێن درێعی هەڵبژارد بۆ نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکە لە بەشی فیلمی نێودەوڵەتی لە خولی 99ی خەڵاتەکانی ئۆسکار.

دەستەی شاهانەی ئوردنی بۆ فیلمەکان ڕایگەیاند، لێژنەکە لە 5 شارەزا پێکهاتووە و بە سەربەخۆیی بڕیاریان داوە.

دەستەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەرکی ئەوان تەنیا ڕێکخستنی کارەکان بووە و هیچ دەستوەردانێکی تەکنیکییان نەکردووە.

فیلمی “Sink” یەکەم فیلمی درێژی زێن درێعییە، دوای ئەوەی پێشتر بە فیلمی کورت ناسرابوو وەکو “Give Up the Ghost” کە لە فێستیڤاڵی ڤینیس لە 2019 نمایش کرا.

ئەو فیلمە کورتە خەڵاتی باشترین فیلمی عەرەبی لە فێستیڤاڵی جۆنە بەدەست هێنا.

فیلمی “Sink” بەشداری لە فێستیڤاڵی تۆرۆنتۆ 2025 کرد و دواتر لە فێستیڤاڵی لەندەن و دەریای سۆر نمایش کرا، هەروەها خەڵاتی لێژنەی داوەرانی لە فێستیڤاڵی مانهایم وەرگرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

ڕێبوار مصطفی بۆ زاگرۆس: خه‌ڵكی سلێمانی به‌دوای به‌دیل ده‌گه‌رێت ئه‌ویش پارتییه‌

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین