حکومەتی هەرێمی کوردستان دوایین دەرفەت دەدات بە هاوبەشان بۆ دانەوەی قەرزی پێش ڕووناکی بەر لە جێبەجێکردنی قیستی پابەندکراو
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەوەی کە دەرفەتێکی دیکە بۆ دوایین جار بدرێتە هاوبەشانی کارەبا بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە داشکاندن لەسەر قەرزی پێش ڕووناکی بەڕێژەی تاوەکو 50٪. ئەم پڕۆسەیە لە 24ی مانگی 9 بۆ 18 مانگی 10 بەردەوام دەبێت. ئەگەر ئەو هاوبەشانەی قەرزی پێش ڕووناکییان هەیە قەرزەکانییان نەدەنەوە لەو ماوەیەدا، ئەوا ڕاستەوخۆ قەرزەکانییان دەخرێنە سەر قیستی مانگانە بەبێ هیچ داشکاندنێک بەگەڕانەوە بۆ ڕاگەیەندراوی پڕۆژەی ڕووناکی لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە.
لەدەرئەنجامی ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوبەشان دەتوانن سوود لەم دەرفەتە ناوازەیە وەربگرن و بڕیاربدەن لەسەر شێوازی پارەدانی قەرزی پێش ڕووناکی.
– دانەوەی قەرزی پێش ڕووناکی و سوودوەرگرتن لە داشکاندن بەڕێژەی تاوەکو 50٪ لەنێوان ڕێکەوتی24ی مانگی 9 بۆ 18 مانگی 10.
– دانەوەی قەرزی پێش ڕووناکی لەدوای بەرواری 18ی مانگی 10 بەشێوازی قیستی مانگانە کە مەودای 6-24 مانگ بەلەبەرچاوگرتنی کەمترین بڕی پارەدان
–
لەدوای 18ی مانگی 10، هەر قەرزێکی پێش ڕووناکی بەشێوەیەکی خۆکارانە دەکرێنە قیستی مانگانە و دەبێت لەگەڵ پسوولەی مانگانەی کارەبای ڕووناکی بدرێت و ڕێکاری ماوەی پارەدانی لە 50 ڕۆژدا لەسەر جێبەجێدەبێت.
داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی لە 24ی مانگی 9 بۆ 18 مانگی 10 بەهەمان میکانیزمی داشکاندنی پێشوو:
– 50٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی
– 25٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری جگە لەو هاوبەشانەی کە فیدەری تایبەت بەخۆیان هەیە
– داشکاندنەکە جێبەجێدەکرێت تەنها ئەگەر هاوبەشەکە بڕی تەواوی قەرزی داشکێندراو بەیەکجار بدات لەڕێگەی ئی-پسوولە یاخود هۆبەکانی فرۆشیاری ووزە
لە کۆی 2 ملیۆن هاوبەشی کارەبا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان، نزیکەی 800,000 هێشتا قەرزی کۆنی پێش ڕووناکییان لەسەر ماوە. بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دوایین دەرفەتی داشکاندن لەسەر قەرزی پێش ڕووناکی بدات بەو هاوبەشانە بۆ دڵنیابوونە لە دادپەروەری و کارئاسانکردنی دانەوەی قەرزی پێش ڕووناکی.

