zagros news agency

سەڵاح ڕیکۆردێکی مێژوویی دەشکێنێت لەگەڵ یانە نوێیەکەی

ئەم وەرزە لە سوپەرلیگی تورکی تەواو جیاوازە،لەلایەک ئامەد سپۆڕی کوردان یەکەمی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە لەکاتێکدا کەم کەس باوەڕی بەوە هەبوو لە خولەکە دەمێنێتەوە،لەلایەکی دیکەش ئەستێرەی میسڕی موحەمەد سەڵاح بە درەوشاوەترین یاریزانی خولە نازەند دەکرێت،ئەمەش بەهۆی ئاستە بەرز و خەیاڵیەکەی لەگەڵ یانەی ترابزۆن سپۆر.

بەگوێرەی سایتی کورە بێت سەڵاح دەبێتە خاوەنی ڕیکۆردێکی تازە لەگەڵ یانەکەی بە بەشداری کردنی لە 9 گۆڵ لەکۆی 6 یاری ئەم وەرز،کە ئامارێکە پێشتر کەس نەیبووە و یاریزانەکە سەرکردایەتی یانەکەی دەکات بۆ بەدەست هێنانی ئەو ئامانجەنەی هەوڵی بۆ دەدەن.

پێشتر سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوڵ وەکو سەرکردەی یەکەم لەناو یاریگا دەدرەوشایەوە،بەڵام دوای کێشەکانی لەگەڵ کارگێڕی ڕێدز ڕیزی یانەکەی جێهێشت بۆ ترابزۆنسپۆر،کە ئەوەی ئێستا لەگەڵ یانە تازەکەی دەیکات پێشتر لە لە وەرزی 2017-2018 بە تۆمارکردنی 32 گۆڵ، لە وەرزی 2018-2019دا 22 گۆڵ، وەرزی 2021-2022 23 گۆڵ، و 29 گۆڵی تۆمارکردووە گۆڵەکانی وەرزی 2024-2025 بەدەستی هێناوە و بۆتە گۆڵکاری پرێمەرلیگ،ئێستا هەموو لایەک ڕەخنە لە لیڤەرپوڵ دەگرن بۆ بەڕێکردنی یاریزانەکە،وە چاوەڕوان دەکرێت لەم وەرزەش ببێتە گۆڵکاری سوپەری تورکیا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیمار بەرگری لە خۆی دەکات

یاسین

مپاپێ لە ریال مەدرید دادەبڕێت

یاسین

مان سیتی یەکەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی تەواو کرد

sarkar