راوێژكاری مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه بهوه دهكات كه لە پێناوی درەوشانەوەی زیاتری پێگەی هەرێمی کوردستان و گەشانەوەی شێوازی دەسەڵاتداری خۆماڵی کوردەواری ، بەهاوکاری و هەماهەنگی حزبە سیاسییە بەشداربووەکانی حکومەت و پشتیوانی و هاندانی لێبڕاوانەی جەنابی سەرۆک بارزانی ، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەسەرکەوتویی لەم ماوەیەدا چەند هەنگاويکی کردەیی لە بواری پتەوکردنی ( ژێرخانی کۆمەڵگای کوردستانی).
عارف رووشیدی، بۆ زاگرۆس لهبارهی ئهو ژێرخانهوه دهڵێت: “ئهم ژێرخانه وەک بنەمای پرۆسەی نیشتیمانسازی جێبەجێکردووە و گرنگترینیان بریتین لە ؛ یەکخستنەوەی هێزەکانی پيشمەرگەی کوردستان لە چوارچيوەی وەزارەتی پيشمەرگەدا و بووە جێگای پێزانێنێکی ناوازە لەسەر ئاستی مللی و فەرمی و ناخوو دەرەکی . سەرکەوتنی پرۆژەی ( هەژماری من) ، وەک پێشکەوتن و رێکخستنی کاری بانکی و سەردەمیانە . پێشکەوتنی جێبەجێکردنی پرۆسەی خزمەتگوزاری بواری ( کارەبای ٢٤ سەعاتی) .
ئهوهشی خستهروو: بەردەوامی پرۆژەکانی سەردەمیانەی ڕێگاو بانەکان ، لە نێوان شارەکان و دەستڕاگەیشتن بە سەخبێرکردنی ڕێگای سەدان گوندو شاروچکەی دەڤەرە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان. هاندانی دامەزراندنی پرۆژەکانی بواری ( کشتوکاڵی ، پیشەسازی و گەشتییاری ) بەهەماهەنگی نێوان کەرتی گشتی و تایبەتدا.

