zagros news agency

سزای لەسێدارەدان بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەرکرا؛ بە باڵۆنی هەوایی 85 کیلۆگرامی هاوردە کردبوو

دادگای ناوەندیی تاوانەکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، سزای لەسێدارەدانی بەسەر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەردا سەپاند، دوای ئەوەی بە 85 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا.

دەسەڵاتی دادوەریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “دادگای ناوەندیی تاوانەکان سزای لەسێدارەدانی بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەرکردووە، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.”

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر 85 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە کە لە 489 هەزار حەبی جۆری “کەپتاگۆن” پێکهاتبوو. ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگەی باڵۆنێکی هەوایی کە تەکنەلۆژیای دیاریکردنی شوێنی (GPS) پێوە بەستراوە، بە مەبەستی بازرگانیکردن و ساغکردنەوەی بەسەر بەکارهێنەراندا، هاوردەی وڵات کرابوو.

دەسەڵاتی دادوەری ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاری لەسێدارەدانەکە پاڵپشت بە حوکمەکانی ماددەی (27/ یەکەم) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان (ژمارە 50ـی ساڵی 2017) و بەپێی ماددەکانی 47، 48 و 49 لە یاسای سزادانی عێراقی دەرکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح

سبەی هەورە برووسکە دەست پێ دەکات و تاوەباران و بارانی بەخۆر دەبارێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: حکومەتی هەرێم لە پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ڕێزگرتن لە هەموو ئایینەکان بەردەوام دەبێت

سەڵاح