zagros news agency

جێنیفەر لۆپێز بە ملوانکەیەکی ئەڵماسی دەگمەن دەرکەوت

جێنیفەر لۆپێز لە کاتی بەشدارییکردنی لە ڕێوڕەسمی “ڤوگ وۆرلد: میلانۆ”، دەرکەوتنێکی سەرنجڕاکێشئ هەبوو. ئەو ئەکتەرە تەمەن 57 ساڵە ملوانکەیەکی ئەڵماسی ناوازەی پۆشیبوو کە لە ناوەڕاستیدا بەردێکی گرانبەهای تۆپازی پاراییبای تێدا بوو. ئەم پارچە ناوازەیە لەلایەن دۆڵچی ئاند گابانا دیزاین کراوە.

 

ڕێوڕەسمەکە لە ناوەڕاستی پایتەختی ئیتالیا بەڕێوەچوو، تێیدا نمایشکارێکی جلوبەرگ چووە لای لۆپێز و ڕێنمایی کرد بۆ ناوەڕاستی گۆڕەپانی “گالێريا ڤيتوريو ئيمانوێلی دووەم”. لۆپێز لەگەڵ ئەو نمایشکارە سەمای پێشکەش کرد.

 

ئەم ئەستێرەیە ملوانەکەکەی لەگەڵ عەزیەیەکی ڕەشی تول لەبەر کردبوو، لەگەڵ دەستکێشی درێژ و پێڵاوی پاژنەبەرز.

 

پێشتریش کەیتی سپێنسەر لە تشرینی یەکەمی ڕابردوودا ئەم ملوانکەیەی لە مل بووە. ئانا وینتۆر، ڕایگەیاند، میلانۆ بەردەوام هاوسەنگیی لە نێوان پیشەگەری و داهێنان دروست دەکات.

 

داهاتی ڕێوڕەسمەکە بۆ پەرتووکخانەیەک لە میلانۆ تەرخانکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیویۆرک تایمز: لە بەغدا نووسینگەکانی حەماس و حوسییەکان بەنهێنی کراوەتەوە

یاسین

سەرۆک بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە هاوخەمیی خۆی بە محەمەد موحسین گەیاند

سەڵاح

لە هەولێر کۆنسێرتی گرووپی 12 جاز بەڕێوەچوو

ART