zagros news agency

چین بانگەوازی چارەسەرکردنی ملمڵانێی ئەمریکا و ئێران بە گفتوگۆ دەکات

وەزیری دەرەوەی چین، وانگ یی، ڕۆژی پێنجشەممە دووبارەجەختی لەوە کردەوە کە هەموو لایەنەکان دەبێت هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکی ئاشتیانە بۆ کۆتاییهێنان بە ملمڵانێی نێوان ئەمریکا و ئێران بدەن.

وانگ یی، لە وەڵامی قسەکانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران، دەربارەی گەرووی هورمز، وتی هەموو لایەنەکان دەبێت بۆ چارەسەرێکی ئاشتیانە هەوڵ بدەن و کێشەکە لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پزیشکیان لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر گەمارۆی دەریایی ئەمریکا لەسەر بەندەرەکانی ئێران و دۆخی گەرووی هورمز کردەوە.

پزیشکیان وتی نابێت هەموو لایەنەکان بتوانن لە گەرووی هورمز سوود وەربگرن، بەڵام ئێران لە گواستنەوە و کشتوکاڵی بازرگانی لەو ڕێگایە بێبەش بکرێت. هەروەها جەختی کردەوە کە گەلی ئێران ملکەچی فشارەکان نابێت.

پێش دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران لە٢٨ی شوباتی ڕابردوو، ڕۆژانە نزیکەی ١٢٥ کەشتی بازرگانی گەورە بە دەریچەی هورمزدا تێدەپەڕین. ئەم ڕێگایەشگرنگییەکی زۆری هەیە بۆ گواستنەوەی نەوت و گازی سروشتیی جیهان، بەڵام لە مانگەکانی ڕابردوودا جوڵەی کەشتییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسیارێکی باڵای ئێرانی وتوویەتی کە هێشتالە نێوان ئێران و ئەمریکا دوورییەکی زۆر هەیە لەسەر شێوازی کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام دیپلۆماسی دەبێت بەردەوام بێت.

بەپێی ئەو بەرپرسیارە، ئێران لە حالەتی هەڵسەنگاندنی وەڵامی ئەمریکایە بۆ پێشنیارەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لە پێشنیارەکانی ئێراندا، لابردنی گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی ئێران و کردنەوەی دەریچەی هورمز لە پێشینەدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی ویلایەتی دووەم رەت ناکاتەوە

یاسین

خراپی خزمەتگوزارییەکانی TBI کێشە بۆ مووچەخۆران دروستدەکات

سەڵاح

نێچیر شێخ عەزیز : دەمانەوێت گەرمیان لە ئاست ئەو قوربانیانە بێت كە داویانە

گوران