zagros news agency

تۆم باراک: گەڕاندنەوەی بنکەی زێڵکان سەروەریی عێراق دەستەبەر دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24-9-2026. تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا رایگەیاند، گەڕاندنەوەی بنکەی زێڵکان لەلایەن ئەنقەرە بۆ بەغدا بەپێی میکانیزم و خشتەیەکی کاتیی سازانی لەسەرکراوە و سەروەریی عێراق و ئاسایشی تورکیا دەستەبەر دەکات.

تۆم باراک لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی “مێژوو بە دەگمەن باسی پێکدادانی یەکلاکەرەوە دەکات، بەڵکو بە هێمنی دەیانچنێت. گەڕاندنەوەی بنکەی زێڵکان لەلایەن ئەنقەرە بۆ بەغدا بەپێی میکانیزم و خشتەیەکی کاتیی سازان لەسەرکراو یەکێکە لە رێچکەکانی ئەو گۆڕانکارییە، چونکە بەو هەنگاوە سەروەریی عێراق و ئاسایشی تورکیا بەیەکەوە دەستەبەر دەبن.”

ئەو نێردەیەی سەرۆکی ئەمریکا روونیکردەوە، ئەوەی لە دوورەوە وەک ئاژاوە دەردەکەوێت، لە راستییدا ناوچەیەکە سیستمی تایبەت بە خۆی دادەڕێژێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کشتوکاڵ چه‌ند هه‌لێكی كار به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست لە پارێزگای هەڵەبجە ڕاده‌گه‌یه‌نێت

سەڵاح

‎مارکۆ ڕۆبیۆ: ئێران باجێکی گەورە دەدات

گوران

عێراق.. لە هەفتەیەکدا 11 بوومەلەرزە تۆمارکراوە

گوران