ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە هەولێر و بەغدا لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی و دابەزینی نرخی بەنزین گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و کێشەکە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو چارەسەر دەچێت.
د. زیرەک زێباری، لە لێدوانێکدا بۆ زاگرۆس ڕاگەیاند: “لە پەرلەمانی عێراقەوە دەنگمان لەسەر ئەوە داوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق ناچار بکرێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن بکات بۆ ئەوەی نرخی بەنزین و سووتەمەنی هەرزان بکرێت؛ ئەمە تەنها داواکارییەک نییە، بەڵکو فەرمان و بڕیاری پەرلەمانیی هەیە”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە یەکەمجارە لە پەرلەمانی عێراق هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنرێت. سەبارەت بە ناوەڕۆکی چارەسەرەکەش روونی کردەوە: “چارەسەرەکە بریتییە لەوەی کە وەزارەتی نەوتی عێراق پشکی ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی بۆ پرسی بەنزین تەرخانکرابوو، زیاتر بکات”.
لە کۆتاییشدا د. زیرەک زێباری وتی: “وەزیری نەوتی عێراق خۆی پێی وتین کە لەگەڵ حکوومەتی هەرێم لەسەر ئەم پرسە دەگەینە ڕێککەوتن و نەک تەنها 50 هەزار، بەڵکو ڕەنگە 100 هەزار بەرمیل نەوتیان بدەینێ بهس بگهینه رێككهوتنی كۆتایی.

