zagros news agency

تیمێکی کوردی دەبنە پاڵەوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا

لەنێو وەرزشە جیاوازەکانی جیهان هەمیشە یاریزان و وەرزشوانە کوردەکان جێگای خۆیان لەبەرزی دەبیننەوە،لەنێو وەرزشی ئەلیکترۆنیش ساڵانێکە یاریزانانی کوردی بە ئاستێکی جیهانی دەردەکەون،دوێنێ شەو لەمیانەی پاڵەوانەتی پەبجی مۆبایل لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا تیمێکی کوردی توانیان ببنە پاڵەوان و پلەی یەکەم بەدەست بهێنن.

تیمی ئایکورد IKURD،کە ناوەکەی بەو شێوازەیە و بە نوێنەرایەتی کوردستانی دەکرد توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لەنێو باشترین تیمەکاندا،پاڵەوانەتیەکە بۆ سێ ڕۆژ بەردەوام بوو،بەڵام ئایکورد لە هەر سێ ڕۆژەکە باڵادەستی خۆی نواند و جامی PMGOی بەرز کردەوە،ئەوەی جێگای سەرنجە ڕکابەرەکەی ئەوان تیمێکی دیکەی کوردی بوو بە ناوی فۆڕ کوردستان FOR KURDISTAN ئەوانیش وەکو دووەم لە ڕیزبەندیەکە بیندران.

شایەنی باسە هەردوو تیمەکە لەمانگی داهاتوو سەفەری وڵاتی پاکستان دەکەن تاو لەوێدا ڕکابەری بکەن بۆ پاڵەونەتی لەسەر ئاستی جیهان و بەئەگەرێکی زۆریشەوە سەرکەوتوونە بۆ PMGC،کە گەورەترین پاڵەوانەتی یاری پەبجی مۆبایلە،قەرارە مانگی 12ی ئەمساڵ لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەبچێت،ئەو دوو تیمە کوردیە لەئەگەری سەرکەوتنیان بۆ یەکەمین جار وەکو تیمی کوردی بەشداری دەکەن لەدوای 8 ساڵ لەدامەزراندنی یارییەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا ئەستێرەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە کلاسیکۆ وە دەکات؟

یاسین

یاری دۆستانە.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین

پاریس سانجێرمان گورزێکی گەورە لە پێرێز دەدات

sarkar