zagros news agency

عێراق و عومان لێکتێگەیشتنیان بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا واژۆ کرد

 

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق، محەمەد عەلی ئەللامی و سەرۆکی دەزگای چاودێریی دارایی و ئیداریی عومان، شێخ غوسن بن هیلال ئەلعلەوی، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی دوو قۆڵی لە بوارەکانی دەستپاکی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا واژۆ کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی، ڕێوڕەسمی واژۆکردنی یاداشتەکە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، لە پەراوێزی شەشەمین خولی وڵاتانی ئەندام لە ڕێککەوتننامەی عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەڕێوەچوو.
محەمەد عەلی ئەللامی نوێنەرایەتیی لایەنی عێراقی و شێخ غوسن بن هیلال ئەلعلەوی نوێنەرایەتیی لایەنی عومانییان کرد.
واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیە لە سۆنگەی تێگەیشتنی هەردوو لایەنەوە دێت بۆ مەترسییەکانی گەندەڵی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی کۆمەڵگەکان و کاڵکردنەوەی بەهای دادپەروەری و دامەزراوەکان، لەگەڵ بەهێزکردنی هاوکاریی عەرەبی بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەردوو وڵات.

تەوەرە سەرەکییەکانی هاوکاری:
ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاری سەبارەت بە ستراتیژی و سیاسەتەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئاڵوگۆڕی توێژینەوەکان لەسەر ڕێکارە گشتگیرەکانی ڕێگری لە گەندەڵی.
ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە مانیفێستکردن و میتۆدەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ زانیاریدان و سکاڵاکان.
بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی یارمەتیی یاسایی و دۆسیەکانی گەڕاندنەوەی نێودەوڵەتی لەگەڵ لایەنە نیشتمانییەکانی هەردوو وڵات تا کاتی بڕیاردان لەسەریان.
هاوکاری لە بوارەکانی ڕێگری لە گەندەڵی، بەتایبەتی سیستەمی ئاشکراکردنی سەرمایە و دارایی (الذمة المالية)، ڕێگری لە تێکەڵبوونی بەرژەوەندییەکان و چەسپاندنی ڕاستگۆیی و شەفافییەت.

هەردوو لایەن جەختیان لەسەر ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی سەردانەکان، ڕێکخستنی خولی مەشق و ڕاهێنان و ورشەی کار، لەگەڵ ئاڵوگۆڕی توێژینەوە زانستییەکان و بڵاوکردنەوەیان لە گۆڤارە ئەکادیمییەکاندا کردەوە بە مەبەستی پەرەپێدانی ئامانجە هاوبەشەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی و نرخەکەی ڕاگەیەندرا

سەڵاح

سوپای پاسداران هۆشداریی توند دەداتە ئەمریکا

سەڵاح

دووپشک دەستگیر کرا

یاسین