دوای ئەوەی دوێنێ شەو لەیەکەمین یاری جامی کەنداو هەڵبژاردەی عێراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی عومان بووەیەوە،یارییەکەش بە تاکە گۆڵێک بۆ هەردوو لایەن کۆتایی هات،ئاکام هاشمی ئەستێرەی کورد بەهۆی ئازارەوە یاریگای جێهێشت و گومانی دروست کرد لە بەشداری یاری داهاتووی هەڵبژاردەکە.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان بێت ئاکام لە پشکنینە پزیشکیەکاندا بەتەواوی دەرچووە و هیچ پێکانێکی نەبووە، ئەو ئازارەی دوێنێ شەو تەنها بەهۆی ماندووێتی زۆرەوە بووە،بۆیە دەستەی پزیشکی ڕێگەیان بەیاریزانەکە داوە بۆ یاری داهاتوو بەشداری بکات.
سەرەڕای هەڵکردنی چرای سەوز لەلایەن پزیشکەکانەوە هێشتا ئاڕنۆڵدی ڕاهێنەر ترسی هەیە لە بەشداری ئاکام و نایەوێت یاریزانەکە بخاتە مەترسیەوە،بەڵام هەندێک دەنگۆ هەیە بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەی کوێت بەشداری دەکات.
“سەرکار ڕێبوار”

