بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ، شەممە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بە گشتی (١ بۆ ٢) پلە بەراورد بە دوێنێ بەرزتر دەبنەوە.
بارودۆخی گشتی توخمەکانی کەشوهەوا بەم شێوەیە دەبێت:
- خێراى با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ کم/ک مەزندە دەکرێت.
- ئاراستەی با: بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت.
- مەوداى بینین: لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کمدا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە شار و ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیەن:
- هەولێر: ٣٨ پلەی سیلیزی
- سلێمانی: ٣٧ پلەی سیلیزی
- دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: ٣٩ پلەی سیلیزی
- گەرمیان: ٤٢ پلەی سیلیزی (بەرزترین پلە)
- چەمچەماڵ: ٣٩ پلەی سیلیزی
- زاخۆ: ٣٧ پلەی سیلیزی
- ئاکرێ: ٣٧ پلەی سیلیزی
- پیرمام: ٣٦ پلەی سیلیزی
- سۆران: ٣٦ پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: ٢٨ پلەی سیلیزی (نزمترین پلە)

