zagros news agency

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ، شەممە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بە گشتی (١ بۆ ٢) پلە بەراورد بە دوێنێ بەرزتر دەبنەوە.
بارودۆخی گشتی توخمەکانی کەشوهەوا بەم شێوەیە دەبێت:
  • خێراى با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ کم/ک مەزندە دەکرێت.
  • ئاراستەی با: بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت.
  • مەوداى بینین: لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کمدا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە شار و ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیەن:
  • هەولێر: ٣٨ پلەی سیلیزی
  • سلێمانی: ٣٧ پلەی سیلیزی
  • دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی
  • هەڵەبجە: ٣٩ پلەی سیلیزی
  • گەرمیان: ٤٢ پلەی سیلیزی (بەرزترین پلە)
  • چەمچەماڵ: ٣٩ پلەی سیلیزی
  • زاخۆ: ٣٧ پلەی سیلیزی
  • ئاکرێ: ٣٧ پلەی سیلیزی
  • پیرمام: ٣٦ پلەی سیلیزی
  • سۆران: ٣٦ پلەی سیلیزی
  • حاجی ئۆمەران: ٢٨ پلەی سیلیزی (نزمترین پلە)

هەواڵی پەیوەندیدار

ناردنی 618 ملیاره‌كه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

یاسین

نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا كۆبوونه‌وه‌

یاسین

نێچیرڤان بارزانی: مامۆستایان پێشەنگی پاراستنی ناسنامە و زمانی گەلەکەمانن

دڵشاد