دوای هەشت ساڵ لە هامووشۆی دادگا و هەڵدانەوەی کەیس و تۆمەبتبار کردن دوێنێ مانچێستەر سیتی لەلایەنی لێژنەی تۆپی پێی ئینگلتەرا 114 تۆمەتی بەسەردا ساغ بوویەوە و یانەکە ئێستا لەقەیرانێکی قوڵە و دەنگۆی جیاواز بڵاودەکرێتەوە لەسەر سزادانی یانەکەی شاری مانچێستەر.
دادگا ئەوەی ئاشکرا کردوە مان سیتی لەنێوان ساڵانی 2009 تاکو 2018 کۆمەڵێک ساختەکاری کردوە لە گرێبەستی یاریزانان و کۆمپانیاکان و بڕێکی زۆری پارەی گرێبەستەکانی شاردۆتەوە،کە ئەمەش دژی یاساکانی یاری خاوێنە و سزای قورس لەبەردەمی یانەکە چاوەڕێ دەکات.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان بێت چەند شێوەیەک هەیە لە سزادانی مانچێستەر سیتی،لەوانە دوورخستنەوەی یانەکە لە پرێمەلیگ و شکاندنی کۆمەڵێک خاڵ،یانیش سزادانێکی گەورەی دارایی،کە خۆی لەسەدان ملیۆن یۆرۆ دەبینێتەوە،لەگەڵ ئەوەشدا ڕاگرتنی یانەکە لە گواستنەوەکان و مێرکاتۆ بۆ ماوەیەکی درێژ و لێسەندنەوەی 6 نازناوی پرێمەرلیگ
ئەمانە دیاریترین ئەو ئەگەرانەن لەبەردەم مان سیتی و سزادانی دەبندرێن.
“سەرکار ڕێبوار”

