zagros news agency

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند (عەبدولسەلام سلێمان)

 

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و ئەکتەری کوردستان، خوالێخۆشبوو (عەبدولسەلام سلێمان)ـمان پێگەیشت. خوالێخۆشبوو هونەرمەندێکی دڵسۆز، بەتوانا و خاوەن ئەزموونێکی دەوڵەمەند بوو.

بە بۆنەی ئەم کۆستە ئازاربەخشەوە، پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و هونەرمەندان کوردستان دەکەین.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە کەسوکار، دۆستان و هەڤاڵانی ببەخشێت.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٦ـی ٩ـی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

نیوکاسڵ بارسێلۆنا و ئارسناڵ شۆک دەکات

یاسین

لە نیویۆرک؛ شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پەیماننامەی کۆچی نێودەوڵەتی دەکات

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌ك‌ تيمێك كار ده‌كه‌ين

یاسین