zagros news agency

ئافرەتێک لە تۆمەتبارکردنی جای زی پەشیمان دەبێتەوە

ئەو ئافرەتەی کە پێشتر تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی خستبووە سەر گۆرانیبێژی ڕاپ جای زی، بە فەرمی هەموو تۆمەتەکانی پاشەکشێ پێکرد و داوای لێبوردنی لە خۆی و خێزانەکەی کرد.

 

ئەم ئافرەتە کە لە دۆسییەی دادگادا بە ناوی “جێن دۆ” ناسێنراوە، لە بەرامبەر دادگای نیویۆرک ڕوونیکردەوە، لە ناسینەوەی ناسنامەی کەسەکەدا تووشی هەڵە بووە و لەبارەی ئەو ڕووداوەوە زیانی گەورەی گەیاندووەتە ڕێز و ناوبانگی ئەو هونەرمەندە.

 

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی”CNN” جەختی کردەوە، لە ژیانیدا هەرگیز چاوی بە شۆن کارتر کە بە جای زی ناسراوە نەکەوتووە، هیچ هەڵسوکەوتێکی نەشیاویشی لێ نەبینیوە.

 

پارێزەری ئەو ئافرەتە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بریکارەکەی لەو بڕوایەدایە دەستدرێژی کراوەتە سەر، بەڵام بە تەواوی لە دیاریکردنی کەسایەتییەکژدا تووشی هەڵە بووە. ئەم دۆسییە کە لە 2024 بە تۆمەتبارکردنی جای زی و شۆن دیدی کۆمز دەستی پێکردبوو، پاش بێدەنگبوونی لە شوباتی 2025 تێکچوو و بە تەواوی داخرا، تەنیا ئێستا تیمە یاساییەکەی جای زی داوای کۆتاییهێنانی بەشێک لە ڕێکارە یاساییەکان دەکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنقەرە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی دیکە لەگەڵ بەغدا مەرجی نوێی هەیه

یاسین

ئێران کوژرانی سەرۆکی گرووپێکی راگەیاند

سەڵاح

جاستن بیبەر دوای دابڕانێکی درێژ دەگەڕێتەوە سەر تەختی شانۆ

ART