zagros news agency

هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات

 

لەدوای بردنەوە دراماتیکی و ناوازەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە گەڕی یەکەمی یارییەکانی نەیشنزلیگ لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا،ماتادۆرەکان ڕیکۆردێکی نوێیان تۆمار کرد بە دوای ئەوەی بوونە پاڵەوانی جیهان و ئەوروپا وەکو یەکەمی ڕیزبەندی هەڵبژاردەکان ناوی خۆیان نووسیەوە.

بەگوێرەی ئامارەکان بێت ئێستا هەڵبژاردەی ئیسپانیا خاوەنی 2002 خاڵە و پلەی یەکەمی گرتووە لە ڕیزبەندی هەڵبژاردەکان،بووە یەکەمین هەڵبژاردە لەدوای ساڵی 2018 بتوانێت ئەو ڕێژە خاڵە بنووسێتەوە،کە بۆ یەکەمین جار لەو ساڵەدا ڕێژەی خاڵی هەڵبژاردەکان هەژمار کرا و ئێستا ئیسپانیا نزیکترین ناوە لەو ڕیکۆردە.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە سەرکردایەتی ئەستێرەکانی وەکو دێوەزمەیەکی خۆی نیشانی ڕکابەرەکانی دەدات و لەمۆندیالی ئەمریکاش باشترین ساتەکانی خۆی نووسیەوە لەدوای ساڵی 2010،وە چاوەڕوان دەکرێت بۆ پاڵەوانەتیەکانی داهاتوو تیپەکە زیاتر بەهێز بێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”


 

هەواڵی پەیوەندیدار

هیلال لە ڤینسیۆس نزیک دەبێتەوە

یاسین

لە کۆتا ساتەکاندا لیڤەرپول خەونەکەی کردە ڕاستی

یاسین

ئەستێرەیەکی لیڤەرپول تووشی پێکان بوو

یاسین