zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی زیندانییانی سیاسی وەجبەی ( ٩ تا ١٥ ) کە فەرمانبەرن لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە دایکبووی ساڵانی ( ١٩٦٥ و ١٩٦٦ )ن، بە نووسراوی فەرمی ژمارە ( ٣٤٨٨ ) لە بەرواری ( ٢٠٢٦،٩،٢ ) کە ئاڕاستەی فەرمانگەی بوودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵمان کردووە و داوامان کردووە ماوەی خزمەتیان لە ( ٦٠ ) ساڵەوە بۆ ( ٦٥ ) ساڵ درێژ بکرێتەوە.

لای خۆیانەوە فەرمانگەی بوودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە پێی پەیوەندی و بە نووسراوی ژمارە ( ٥٠٤٠٧ ) لە ڕۆژی ( ٢٠٢٦،٩،٢٤ ) نووسراوەکەیان ئاڕاستەی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی کردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست.

هەواڵی پەیوەندیدار

بوومەلەرزەیەکى بەهێز کەرکووکى هەژاند

یاسین

پێنج هەڵەی ڕۆژانە کە دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

سەڵاح