zagros news agency

وەزارەتی خوێندنی بالا : نابێت زانکۆ تایبەتەکان پێش ئەو وادەییە هیچ بڕە پارەێک لە قوتابیان وەربگرن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکی نوێدا داوای لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کردووە کە بە تەواوی پابەندی یاسا و پێوەرەکانی وەرگرتنی قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 بن.

بەپێی گشتاندنی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی تایبەت بە ژمارە(16517) و بەرواری 27ی ئەیلوولی 2026، دامەزراوەخوێندنییە تایبەتەکان نابێت هیچ هەنگاوێک لە دژی ڕێکارە فەرمییەکانی وەرگرتن بنێن.

هەروەها وەزارەت جەختی کردووەتەوە کە وەرگرتنی هیچ بەشێک لە کرێی خوێندن لە قوتابییان، پێش ڕاگەیاندنی فەرمیی ناوی وەرگیراوان، ڕێگەپێدراو نییە.

ئەم ڕێنماییە پشت بە نووسراوی ژمارە (15900)ی بەرواری 16ی ئەیلوولی 2026 دەبەستێت کە تایبەتە بە مەرج وپێوەرەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی نوێ.

بەمەش، زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان تا کاتی ڕاگەیاندنی فەرمیی ناوی قوتابییە وەرگیراوەکان لەلایەن وەزارەتەوە، نابێت قیستی کرێی خوێندن لە هیچ قوتابییەک وەربگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎هەولێر.. جارێكی تر گەڕانەوە بۆ پێگە ڕاستەقینەكە

گوران

ڕوانگەی سووری: ڕێکخەری پەیوەندییەکانی نێوان حەشدی شەعبی و فیرقەی چوار لە ئەلبوکەمال دەستگیرکرا

سەڵاح

کۆمیسیۆن: رێگەنادەین مۆبایل و کامێرا بچنە ناو وێستگەکانی دەنگدان

یاسین