zagros news agency

“Avengers: Endgame Encore” لە سینەما نمایش دەکرێتەوە

فیلمی “Avengers: Endgame Encore” لە ریزبەندی یەکەمی بۆکس ئۆفیسی ئەمریکای باکووردا هات، دوای ئەوەی دووبارە لەگەڵ دیمەنی نوێدا نمایشکرایەوە.

 

فیلمەکە توانی لە پشووی کۆتایی هەفتەدا 26 ملیۆن دۆلار لە 3060 هۆڵی نمایش لە ئەمریکای باکوور کۆبکاتەوە، جگه لە 60 ملیۆن دۆلاری دیکە لە بازاڕەکانی جیهان، بەمەش کۆی داهاتی گەیشتە 86 ملیۆن دۆلار.

 

ئەم نمایشکردنەوەیە هاوكاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە “Avengers: Doomsday” لە کانونی یەکەمی 2026.

 

لە لایەکی دیکەوە فیلمی “Resident Evil” لە هەفتەی دووەمیدا ریزبەندی دووەمی پاراست بە کۆکردنەوەی 23 ملیۆن دۆلار و داهاتی ناوخۆیی گەیشتە 103.4 ملیۆن دۆلار.

 

هەروەها فیلمی “Primetime” لە دەرهێنانی لانس ئۆپنهایم سێیەم بەهێزترین دەستپێکی لە مێژووی کۆمپانیای A24 تۆمارکرد بە کۆکردنەوەی 19.2 ملیۆن دۆلار.

 

فیلیمی “Heart of the Beast” بە بەشداری براد پیت پلەی سێیەمی گرت بە داهاتی 20 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا “Forgotten Island” دابەزی بۆ پلەی پێنجەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەکارهێنانی نازناوی “دادوەر” لە دەرەوە قەدەغە کرا

سەڵاح

سیستەمی ڕەوانەكردنی نیشتمانی بۆ پشتیوانیی هاووڵاتییانی گەڕاوە لە شاری سلێمانی كەوتە كار

یاسین

سەردەمێکی نوێ لە جیهانی هاککردن دەستی پێکرد

یاسین