zagros news agency

باڵیۆزی عێراق لە ئێران: فڕۆکەخانەی نەجەف لە ماوەی ۲٤ کاتژمێردا بەڕووی گەشتە ئێرانییەکاندا دەکرێتەوە

 

باڵیۆزی عێراق لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، یاسر عەبدولزەهرا ئەلحەجاج، ڕایگەیاند کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لە ماوەی ۲٤ کاتژمێردا دەرگاکانی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێراندا دەکاتەوە.

یاسر عەبدولزەهرا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران، بەردەوامە لە هەوڵە بێپچڕانەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ (عێراق و ئێران).

باڵیۆزی عێراق جەختی کردەوە کە هیچ بڕیارێک لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ڕاگرتنی گەشتەکان لەگەڵ ئێران دەڕنەچووە.

ڕوونی کردەوە کە ڕاوەستانەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە کۆمپانیا بیانییەکانی پێشکەشکاری خزمەتگوزاریی زەمینی لە ترسی سزاکانی ئەمریکا خۆیان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە فڕۆکە ئێرانییەکان بواردووە.

باڵیۆزی عێراق ئاشکرای کرد کە فڕۆکەخانەی نەجەف لە ماوەی ۲٤ کاتژمێری ئایندەدا بەڕووی گەشتە ئێرانییەکاندا دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناردنی 618 ملیاره‌كه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

یاسین

ناکۆکی لەسەر بانگەشەی ترەمپ سەبارەت بە گفتوگۆی ئەمریکا و ئێران

سەڵاح

سەدان لایەنگری یەکێتی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد

یاسین