zagros news agency

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی بۆ زاگرۆس: سزای توند چاوەڕوانی ئەو کەسانە دەکات دەیانەوێت نرخی کەلوپەل گران بکەن

 

دوای ئەوەی دوێنێ بانکی ناوەندیی عێراق بەهای فرۆشتنی دۆلاری بۆ هاووڵاتییان بە 1,520 دینار دیاریی کرد، دواتر ترس دروست بوو له‌ گرانكردنی كاڵا بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی پاراستنی راستەوخۆی سەقامگیریی بازاڕ و رێگریکردنە لەوەی بارگرانی لەسەر بژێوی و گیرفانی خێزانەکان دروست ببێت، بۆیه‌ له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ په‌یامێكیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه‌ .بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دا و رایگەیاند: سزای توند و یاسایی چاوەڕوانی هەموو ئەو کەسانە دەکات، کە دەیانەوێت نرخی کەلوپەل لەسەر هاووڵاتییان گران بکەن.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان،بۆ زاگرۆس گوتی: هەڵمەتێکی چڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکان دەستپێکردووە و ژمارەی لیژنەکانی چاودێریکردنمان لە تەواوی بازاڕەکاندا زیاد کردووە تا چاوکراوەتر بن بەرامبەر هەر هەوڵێکی قۆرخکاریی.

گوتیشی: ” سزای توند و یاسایی چاوەڕوانی هەموو ئەو کەسانە دەکات، کە دەیانەوێت بارودۆخی ئێستا بقۆزنەوە و نرخی کەلوپەل لەسەر هاووڵاتییان گران بکەن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاکستان و تاڵیبان لەسەر ئاگربەستێکی کاتیی 48 کاتژمێری ڕێککەوتن

سەڵاح

کێشەی نێوان پاکستان و تالیبانی ئەفغانستان بەردەوامە

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین