zagros news agency

وێرانکردنی پەیکەرەکان لە هەولێر؛ نیگەرانی و کاردانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت

 

لە ماوەی ڕابردوودا دیاردەی تێکشکاندن و زیانپێگەیاندنی پەیکەری کەسایەتییە دیار و نەتەوەییەکان لە شاری هەولێر رووی لە زیادبوون کردووە. لە دوایین رووداودا، پەیکەری شاعیری گەورە و خاوەنی سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب”، دڵدار، لە پارکی منارەی شاری هەولێر شکێنرا، ئەمەش کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە.
بۆ ڕوونكردنەوەی ئەم دۆخە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، بۆچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەوانە پارێزگا، شارەوانی، قائیمقام، پۆلیس، هەروەها پەیکەرسازان و هونەرمەندان، بە گرنگ دەزانرێت بۆ پاراستنی سیمای شارستانی و کەلەپووری هونەریی شارەکە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ زاگرۆس، عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بەم ڕووداوانە ڕایگەیاند:ئەمە بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە، بەدواداچوونی وردی بۆ دەکەین و دەبێت لێکۆڵینەوە لەم کارە بکرێت، چونكە ئەو پەیکەرانە هێمای نەتەوەی کوردن و پاراستنیان ئەرکە.”
چاودێران و هونەرمەندان جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە دەزگا ئەمنییەکان چاودێری زیاتری شوێنە گشتییەکان بکەن و یاسای توند بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کە دەست بۆ موڵکی گشتی و هێمای مێژوویی و نەتەوەیی دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق یەکێک لە 10 گەورەترین بازاڕی هەناردەکردنی ماسی و بەرهەمە دەریاییەکانی تورکیایە

یاسین

بەرشەلۆنە پلانەکانی خۆی دەگۆڕێت

یاسین

ڕاپۆرتێکی نوێی یوناما: پێشێلکاریی بەرفراوانی مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان بەردەوامە

یاسین