ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هیومان رایتس وۆچ بۆ عێراق: شنگال تا ئێستا ناسەقامگیرە و بڕیارەكەتان پشێوی زیاتر دەكات

هیومان رایتس وۆچ، هۆشداری بە حكوومەتی عێراق دەدات و رایدەگەیەنێت، داخستنی كەمپەكان بە زۆرەملێ هەڕەشە لە خەڵكی شنگال و پێشلكارییەكان زیاتر دەكەن. ڤیان دەخیلیش دەڵێت: “ئەو بڕیارە بۆ سنگ دەرپەڕاندنە.”

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، هۆشداری بە عێراق دەدات، لەبارەی بڕیاری بەزۆر چۆڵكردنی كەمپەكان و داخستنیان لە 30ی تەمووزی 2024دا، رایدەگەیەنێت، ئەوە هەڕەشە لە خەڵكی شەنگال دەكات، پێشلكارییەكان زیاتر دەكەن.

زیاتر لە نۆ ساڵە شنگال لە دەست چەكدارانی داعش رزگار كراوە، بەڵام زۆرینەی دانیشتوانی لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان یان دەروەی عێراق دەژین.

هاوكات عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەری عێراق، بۆ رۆژنامەی (شەرق ئەوسەت)ئاماژەی بەوە كردووە، پێویست بوو راپۆرتەكەی هیومان رایتس وۆچ، وردتر بووایە و دەڵێت: “حكوومەتی عێراق سێ بژاردەی بنەڕەتی بەپێی پێوەرەكانی نێودەوڵەتی بۆ داخستنی كەمپەكان پەیڕەو دەكات.”

سێ بژاردە، لەلایەن وەزارەتی كۆچەوە دانراوە، ئەوانیش: گەڕاندەوەیان بۆ شوێنە رەسەنەكان، مانەوەیان لەو شوێنە، بەڵام نابێ لە كەمپ بن، گواستنەوەیان بۆ ناوچەی سێیەم.

بەگوێرەی ئامارەكان، زیاتر لە 23 كەمپ لە هەرێمی كوردستان هەن، 30 هەزار خێزان لە كەمپەكان نیشتەجێن، زیاتر لە 25 هەزار خێزانی شنگالن.

هیومان رایتس وۆچ، ئاگەداری حكوومەتی عێراقی كردووەتەوە، كە داخستنی زۆرەملێی كەمپەكان هەڕەشە لە مافەكانی خەڵكی شنگال دەكات.

لە راپۆرتەكەی هیومان رایتس وۆچ، روونكراوەتەوە، شنگال تا ئێستا ناسەقامگیرە.

سەرچاوە ئەمنییەكانیش ئەوەیان خستۆتە ڕوو، هێزەكانی عێراق ناتوان كۆنترۆڵی شنگال بكەن، لەبەر ئەوەی گرووپی چەكداری عێراقی و كوردی هەن بەتایبەت(پەكەكە)، كە بەهۆیەوە، توركیا هێرش دەكاتە سەر ناوچەكە.

رێكخراوەكە، بە حكوومەتی عێراق، دەڵێت: گەڕانەوەی لەوشێوەیە پشێوی زیاتر دەكات و دۆخەكە دەشێوێنێت.

لەوچوارچێوەیەدا، ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاندووە، ئەو گەڕانەوەیە كۆمەڵگوژییە دیكەیە، بڕیاری داخستنی كەمپەكان سیاسییە و بۆ سینگ دەرپەڕاندنە.

حكوومەتی عێراق، 50 ملیار دیناری بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال لە مانگی ئادار، تەرخان كرد، بەڵام دەست بە ئاوەدانكردنەوەی شنگال نەكراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیایەک: ئێران سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەفرۆشێت

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە لەحەوتی ئۆکتۆبەرەوە ١٩ هەزار مووشەکییان ئاڕاستەکراوە

سەڵاح

دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی هۆشبەردا گیرا

یاسین